لینك
ده‌رباره‌ی ئێمه
هه‌مه‌ڕه‌نگ
چیرۆك
ئه‌ده‌ب
بـابـه‌ت
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان
سه‌ره‌تا
له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه ده‌توانن بابه‌ت و سه‌رنجه‌كانتان بۆ پێگه‌ی (شارۆ) بنێرن
sharwo1999@yahoo.com
نابینایه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌یی له خێرایی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا تۆمار ده‌كات
لۆك كۆسته‌ر مانز، پیاوێكی نابینای به‌لژیكییه و ته‌مه‌نی 43 ساڵه، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، توانی له خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له جیهاندا تۆمار بكات. ناوبراو كه له بنكه‌ی ئیسته‌ری فڕۆكه‌وانی له فه‌ره‌نسه و له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( لامبۆرگینی گالاردۆ )وه توانی به خێرایی 308 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، ژماره‌یه‌كی نوێی جیهانی بۆ نابینایان تۆمار بكات. ژماره‌ی پێشووتری نابینایان بۆ خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌ناوی ( مایك نیومان ) ی به‌ریتانییه‌وه بووه كه له ئه‌كتۆبه‌ری ساڵی 2005دا توانی له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW ه‌وه، 268 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا تۆمار بكات.
Copyright © 2007 sharo All rights reserved. Created By RebazEkram