|
چین: دوو كه‌ڵــــی
جگه‌ره و مردن
زۆر جار باس له‌وه كراوه
كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو خه‌ڵكانی تردا جگه‌ره ده‌كێشی چه‌ند
زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نی ئه‌وه‌نده‌ش به‌و كه‌سانه‌ی
چوارده‌وری ده‌گه‌یه‌نی، به‌تایبه‌تی له‌نێو شوێنه گشتییه‌كاندا،
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه له دوكه‌ڵـی
جگه‌ره‌دا (200) مادده‌ی كیمیایی ژه‌هرین هه‌یه، كه به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه (43) مادده‌یان ده‌بنه هۆكاری په‌یدابوونی ژێر
په‌نجه، له‌به‌ر ئه‌وزیانه زۆرانه‌ش له‌زۆر له وڵاتاندا
جگه‌ره كێشان له‌شوێنه گشتی و فه‌رمانگه‌كاندا قه‌ده‌غه
كراوه و غه‌رامه‌ش بۆ سه‌رپێچی كاران دانراوه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش سه‌رژمێرییه‌كان له وڵاتی سینه‌وه
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی هه‌ڵـمژینی دوكه‌ڵـی
جگه‌ره كێشانه‌وه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی (2) ملێون كه‌س
كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (50) ساڵـه‌وه‌ن گیان له‌ده‌ست
بده‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵًئاوسانی سییه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی
تری جگه‌ر كه هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵـمژینی دوكه‌ڵـی جگه‌ره یه.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌نێو ژماره‌ی مردووان‌دا نزیكه‌ی
(11.6 %) كه‌س به‌هۆی گیرانی سییه‌كانیانه‌وه گیانیان له
ده‌ستداوه كه پێشتر به هیچ جۆرێك جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشبینییانه ڕاست بێت سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی
مردووان و به‌هۆی جگه‌ره كێشانی سلبی یه‌وه، ئه‌وا له
نێوان (240) ملێون كه‌س كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (50) ساڵییه‌وه‌ن
و ئیستا له‌ژیاندان و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمژینی
دووكه‌ڵی جگه‌ره ده‌بن و پێده‌چێت به‌و هۆیه‌وه (ملێونێك
و 900 هه‌زار)یان كه پێشتر جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه به‌هۆی
گیرانی بۆری سییه‌كانه‌وه بۆ (هه‌تا هه‌تایی)، ڕووبه‌ڕووی
گیان له‌ده‌ستدان ببنه‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه
(2 ملێون و 500 هه‌زار) كه‌س به‌هۆی گیرانی بۆری سییه‌كانه‌وه
كه به‌شێوه‌ی هه‌تا هه‌تایی تووشی بوون گیان له‌ده‌ست بده‌ن،
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش نزیكه له ڕێژه‌ی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشی
ئایدزه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی جگه‌ره ساڵانه له جیهاندا (5 ملێون و 400
هه‌زار) كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه نیوه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه
له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتووه‌كاندایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م زیادبوونه‌ی ڕێَژه‌ی جگه‌ره كێشاندا له وڵاتانه‌دا
و به‌تایبه‌تی له نێو توێژی گه‌نجاندا، ئه‌بێته هۆكاری
زیادبوونی ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ساڵانه بۆ (8.3%) له
ماوه‌ی (20) ساڵــی داهاتوودا.
له وڵاتێكی وه‌ك نیوزله‌ندادا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
(4 ملـێون و 200 هه‌زار) كه‌سه (600) هه‌زار كه‌سیان
جگه‌ره ده‌كێشن،
به‌پێی ڕای به‌رپرسان له‌و وڵاته‌دا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی
په‌یوه‌ندیدار به جگه‌ره كێشانه‌وه، ساڵانه (5000) كه‌س
گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
وه‌رگێڕانی/ ئه‌زهه‌ر سابیر
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی جه‌زیره نێت
|