|
نێرگه‌له خواردن ..
مۆدێلــێكی ئافره‌تانه له وڵاتی ئه‌رده‌ن
وه‌رگێڕانی/ ئه‌زهه‌ر سابیر
زۆر جار باس له
زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان كراوه بۆ كه‌سی جگه‌ره كێش
خۆی، هه‌روه‌ها باس له زیانه‌كانی دووكه‌ڵــی جگه‌ره‌ش
كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره كێش نین و به
ناچاری تووشی هه‌ڵــمژینی دوكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بن، كه
پێیان ده‌ڵــێن (جگه‌ره كێشی سلــبی).
ئه‌مه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه دراوه
ئه‌و كه‌سه‌ی له ژوورێكدا جگه‌ره بكێشێت ئه‌و مادده
زیان به‌خشانه‌ی كه له دووكه‌ڵـی جگه‌ره‌كه‌وه ده‌رده‌چن
بۆ ماوه‌ی (6) سه‌عات له نێو ژووره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ك ده‌زانین جگه‌ره كێشان گه‌ر بۆ پیاو ناشرین بێت
ئه‌وا بۆ ئافره‌تان زۆر ناشرینتره، زۆر كه‌سیش نێرگه‌له
به‌كارده‌هێنن به بیانوی ئه‌وه‌ی كه زیانی نه‌بێت،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تۆژینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كێشانی نێرگه‌له بۆ
ماوه‌ی (1) سه‌عات به‌رانبه‌ر به كێشانی (100) جگه‌ره
ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌نێرگه‌له‌كه‌دایه
به گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان
داده‌نرێت له‌نێو جگه‌ره كێشه‌كاندا.
زۆربه‌ی ئافره‌تان له وڵاتی ئه‌رده‌ن ڕویان كردۆته
نێرگه‌له، وه‌ك مۆده‌یه‌كیان لێكردووه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا،
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كی ڕه‌سمی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رژمێری
گشتی له ساڵــی (2003)دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه
له (4%)ی ڕه‌گه‌زی مێ له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (10)
ساڵـییه‌وه نێرگه‌لــه ده‌كێشن، پێشیان وایه ڕێژه‌كه
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی تردا واته (2003 -2008) چه‌ند قات
زیادی كردووه.
به‌پێی تۆژینه‌وه‌ی هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێژه‌ی
ئه‌و پاره‌یه‌ی خێزانه ئه‌رده‌نییه‌كان بۆ جگه‌ره خه‌رجی
ده‌كه‌ن له ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه زیاتره كه بۆ
چاودێركردنی ته‌ندروستی به‌كاری ده‌هێنن، به‌پێی سه‌رژمێری
داهات و خه‌رجكردنی خێزانه ئه‌رده‌نییه‌كان بۆ ساڵــی
(2006)، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر خێزانێكی ئه‌رده‌نی
بڕی (400) دۆلاری بۆ جگه‌ره سه‌رف كردووه، له هه‌مانكاتدا
بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی ته‌نها (300) دۆلاریان سه‌رف
كردووه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشیاری ئه‌وه‌ی داوه "به‌رده‌وامبوون
له‌سه‌ر ئه‌م كاره له‌و وڵاته‌دا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ (60%) له ساڵــی (2030). |