لینك

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

هه‌مه‌ڕه‌نگ

خه‌نده‌یه‌ك

ئه‌ده‌ب

بانكی زانیاری

گه‌وهه‌ری ووشه‌

سه‌ره‌تا

 

 

                                                            ئەو دارەی خەڵک دەخوات


دەستەیەکی نێردراوی ئینگلیزی پێش (20) ساڵ چوونە یەکێک لە دورگەکانی زەریای ئارام، لە گەرانەوەیاندا بۆ بەریتانیا هەواڵی دارێکیان لەگەڵ خۆیاندا هێنایەوە کە مرۆڤ و ئاژەڵ دەخوات، ئەویش گەڵا زۆرەکانی بە دەوری قوربانیەکەدا بە جۆرێک هەموو خوێنەکەی دەمژێت و کاتێک وازی لێ دەهێنێت تەنیا ئێسکە پەیکەرەکەی ماوە، ئەو دەستەیە دەڵێت ئەم دارە لە هەمان دوورگەدا دەژی کە (سندیبادی دەریایی) تیایدا دابەزیووە و سەیر و سەمەرەکانی ئەوێی باسکردووە.
دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بڕوایان وایە کە گیانی باپیرانیان و خواکەیان خۆی لەگەڵاکانی ئەو دارەدا پەناداوە بۆیە دەیپەرستن و بە پیرۆزی دەزانن و قوربانی بۆ دەکەن، بەڵام چۆن کەسێک دەتوانێت لەو دارە نزیک بێتەوە، دەبێت خەو ببینێت کە لە ژێریدا وەستاوە یان تەنیا خەوی پێوە ببین، هەر زوو رۆژی دوایی بێ درۆ لای کاهن دان بە هەموو شتێکدا دەنێت، گوایە ئەم هەڵبژێردراوە بۆیە بڕوایان وایە توشی نەفرەتی هەتا هەتایی دەبێت.