|
له گوندی (باتاك) له دورگه‌ی
سۆمه‌تره‌ی ئه‌نده‌نوسیا له ناوچه ئیستوائییه‌كاندا خه‌ڵكانێك
ده‌ژین له نزیك ده‌ریایه‌ك كه ناوی (تۆبۆ)یه، زۆر هه‌وڵ
بۆ ڕازیكردنی گیانی مردوان ده‌ده‌ن، چونكه بڕوایان وایه
گیانی مردو به‌ره‌كه‌ت ناڕژێنێت ئه‌گه‌ر قوربانی و قۆچی بۆ
نه‌كه‌ن، ئه‌ویش له ترسی ڕازیكردنی گیانی مردووه‌كه‌دا ده‌یكه‌ن،
تا تووشی توڕه‌بوونی نه‌بن و نه‌خۆشی و كاره‌ساتیان بۆ ڕه‌وانه
نه‌كات، دانیشتوانه‌كه‌ی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ
و به ته‌نیا بڕۆنه سه‌ر گۆڕه‌كان و هه‌ریه‌كه و دیارییه‌ك
له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی گیانی مردووه‌كه‌ی
خزمی بكات، به بێ ده‌نگی و ملكه‌چییه‌وه داده‌نیشێت به
ته‌نیشت گۆڕه‌كه‌وه و ده‌ست ده‌كاته گریان و پاڕانه‌وه
تا ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ه‌ی مزدووه‌كه لێی ڕازیبووه،
ئنجا ئه‌و شوێنه به جێده‌هێڵت، نه‌وه‌ك مردووه‌كه په‌شێمان
بێته‌وه له قسه‌ی خۆی و توشی ده‌رده سه‌ری و زیانێكی
بكات
|